بە پێی ڕاپۆری رایە ڵەی ئێراقییە، سەیید عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق ئەمڕۆ هەینی لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەغدا وتی: هاواهەنگییەکی زۆر هەیە لەنێوان ناوچەی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەبارەی هەڵمەتی ڕزگارکرانی شاری موسڵ لە باکووری ئێراق لەچنگ تیرۆریستانی داعشی.
سەیید عەممار حەکیم و مەسعوود بارزانی پێیان داگرت لەسەر گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە ئەو پرس وبابەتانەی لەسەری ناکۆکن.
مەسعوود بارزانیش لەو دیدارەدا پێی داگرت؛ وەزارەتی بەرگریی ئێراق و هێزی پێشمەرگەی کورد ڕێککەوتن لەسەر هەڵمەتی ڕزگارکرانی موسڵ لەبندەستی داعش.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ پێنج شەممە لەگەڵ حەیدەر عەبادی و فوئاد مەعسووم سەرۆک وەزیرانی ئێراق و سەرۆک کۆماری ئێراق دیداری کرد و باسی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کرد لەبارەی پرسە جیاجیاکانی وەک؛ نەوت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
مەسعوود بارزانی دوێنێ پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکی سیاسی داگری ئەندامانی چوار پارتی ؛ دیموکرات، یەکێتی نیشتمانی و سۆسیال دیموکرات و یەکگرتووی ئیسلامیی ناوچەی کوردستانی ئێراق پاش پێنج ساڵ گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٠٧
News ID: 782575
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیان داگرت لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان هەتا لەناوبرانیان.